کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان شەش کەس بوونە قوربانی کە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ئۆتۆمبێلێكی نیسان سەنی لەسەر رێگای دەربەندیخان-سلێمانی نزیك گوندی قاشتی وەرگەڕاوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی رووداوەکەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن".

روونیشکراوەتەوە کە لە ئەنجامی هەمان رووداودا، سێ کەس لە ئەندامانی هەمان خێزان برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

 

Qaiwan
Qaiwan