کوردستانی
گەنجێک کە رەگەزی خۆی گۆڕیبوو لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دهۆک گەنجێک کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و بەرپرسانی ناوچەکەش روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکە دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022، لە دهۆک گەنجێک کە رەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ گۆڕیبوو، لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
رووداوەکە لە ناحیەی مانگێش بووە، کوژراوەکە ماوەیەک بووە کە بانگەشەی گۆڕینی رەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ کردووە.
بریندار دۆسکی، بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێش رایگەیاند لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە گەنجە رەگەزگۆڕەکە لەلایەن براکەیەوە کوژرابێت.
برای رەگەزگۆڕەکە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجەکە، لە دەرەوەی وڵات دەژی، ماوەیەک پێش ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان.
ب.م
بیروڕا


