کوردستانی

هەواڵێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵانەوە
مەودا میدیا-
 لیژنەی سوتەمەنیی قائیمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو سبەینێ لە ناوەندی پارێزگاکە نەوت دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 90 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمە بێجگە لە مەرجی بوونی کارتی زیرەکی وەرگرتنی نەوت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە بۆ هەر وەکیلێک شوێنێک دیاریکراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لەو شوێنە نەوتەکەیان وەربگرن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan