کوردستانی
راگەیەنراوێک لە یەکێتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی-سلێمانی، کۆبووەوە و جەختی لەوەکردەوە پۆستی سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی یەکێتییە.
بەگوێرەی راگەیەنرای کۆبوونەوەکە کە میدیاکانی ئەو حزبە بڵاویانکردووەتەوە کێشە سیاسییەکان تاوتوێکراون و جەخت لە بژاردەی راوێژکردن و گفتوگۆ کراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "پۆستی سەرۆک کۆمار، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو، لەم رووەوە بژاردەکانی پەیوەست بەو پرسە گفتوگۆی لەسەرکرا و ئەوە دووپاتکرایەوە کە دەبێت ھەوڵەکانی یەکێتی بەردەوام بێت و ھەنگاوی پێویست و جدی بگیرێتەبەر، چونکە ئیستیحقاقی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە".
ب.م
بیروڕا


