کوردستانی

لە سلێمانی هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بایکۆتی دەوام دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بایکۆتی دەوام دەکرێت
مەودا میدیا-

لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان هۆشداری دەداتە حکومەت و رایدەگەیەنێت ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرێت بایکۆتی دەوام دەکەن.

جەزا محەمەد، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە "ئەگەر حکومەت دەست بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران نەکات بایکۆتی دەوام رادەگەیەنین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "داوامان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و حکومەت کردووە پلەبەرزبەرکردنەوەی فەرمانبەران، کە لەساڵی 2014ەوە بەهۆی شەڕی داعشەوە راگیراوە بگەڕێنرێتەوە، چونکە هەموو فەرمانبەران زیاتر لە جارێک مافی خۆیانە پلەی بەرزبکرێتەوە". 

روونیکردووەتەوە "تائێستا بە پاساوی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە پلە بەرزکردنەوە راگیرابوو، دەبێت دەستپێبکاتەوە و ئەوە مافێکی سەرەتایی فەرمانبەرانە دەبێت حکومەت پێوەی پابەندبێت".

"ماوەیەک دەدەینە حکومەت بۆ ئەوەی وەڵامی داواکارییەکەمان بداتەوە، بەتایبەت ئێستا دیارە، کە دۆخی دارایی حکومەت زۆر باشە، ئەگەر وەڵامی نەداینەوە دەست بەخۆپیشاندان و بایکۆتکردنی دەوام دەکەین".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan