کوردستانی

قەرەیلان: داعش لەسەر داوای تورکیا هێرشی کردە سەر کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەیلان: داعش لەسەر داوای تورکیا هێرشی کردە سەر کوردستان
مەودا میدیا-

موراد قەرەیلان رایگەیاند داعش لەسەر داوای دەوڵەتی تورک هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێ، شەنگال، مەخمور، هەولێر و کەرکوک.

لەبارەی هێرشی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر گرتوخانەیەکی رۆژئاوای کوردستان، ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، هەڵوێستی حزبەکەی راگەیاند.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند تورکیا دەستی هەبووە لە ئاراستەکردنی داعش بۆ هێرشی سەر گەلی کورد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "ئەوەش لە بەڵگەنامە و نووسراوەکانی نێوان داعشەکاندا ئاماژەی پێکراوە و چەندین بەڵگەی وەها هەیە، كە  لەسەر داوای دەوڵەتی تورک، داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ".

قەرەیلان روونیکردەوە "داعش نەك هێرشی كردە سەر كۆبانێ، بەڵکو کۆبانێی بۆ خۆی کردە ئامانج، نەک تەنها کۆبانێ، بەڵکو لە هەمان چوارچێوەیدا هێرشی کردە سەر شەنگال، مەخمور، هەولێر و کەرکوک".

ب.م
Qaiwan
Qaiwan