کوردستانی
راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی نێچێرڤان بارزانی بۆ نەجەف، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لە ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکان کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/31 به ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شاندێكى باڵاى سياسى كه له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده پێكهاتبوو، سه‌ردانى نه‌جه‌فيان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد موقته‌دا ئه‌لسه‌در، رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه".
روونکراوەتەوە "له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بيروڕيان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕييه‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە "جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت رووبه‌ڕووى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان له خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر بێت".
بیروڕا


