کوردستانی
بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دوازدەیەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و بۆ پۆستی رابەری حزبەکەش تەنها یەک کاندید خۆی تۆمار کردووە.
ئاری عەبدوللـەتیف، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیار وایە 5ی شوباتی 2022 لە هەولێر کۆنگرەی دوازدەیەمی بزووتنەوەی ئیسلامیی بەڕێوەبچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ پۆستی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی تەنها یەک کەس خۆی کاندی کردووە ئەویش کامیل حاجی عەلییە".
روونیشیکردەوە "کۆنگرەکە بە ئەندامێکی 450 کەس بەڕێوەدەچێت، 50 کەس کێبەرکێی بەدەستهێنانی 23 کورسی سەرکردایەتی دەکەن کە نۆ کورسییان بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکانە".
لە ماوەی پێشوودا بزووتنەوەی ئیسلامیی چەندین قۆناغی جیاوازی کاری سیاسیی بەخۆیەوە بینیوە، دوایین هەڵوێستی ئەو حزبەش بریتیبوو لە بایکۆتکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ب.م
بیروڕا


