کوردستانی

تەرمی پێنج کۆچبەرى دیکە دەگەڕێندرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی پێنج کۆچبەرى دیکە دەگەڕێندرێنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری دیکەی دەریای ئیجە بگاتەوە هەرێمی کوردستان، کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.
 
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج لە تەرمی ئەو نۆ كۆچبەرەی كە لە 21/12/2021 لە نزیك دورگەی ئەنیكیسرای وڵاتی یۆنان لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.

سەبارەت بە ناسنامەى پەنابەرەکان دەزگای لوتکە ئاشکرایکردووە، سێ لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی پارێزگای کەرکوک، دوو لە قوربانییەکانى دیکە خوشکن و خەڵکی قەزای پشدەرن.

لەم هەفتەیەدا، تەرمی چوار قوربانی دیکەی کۆچ گەڕێندرانەوە هەرێم و دوای رادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan