عیراقی

نەینەوا؛ شەش تیرۆریستی داعش کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەینەوا؛ شەش تیرۆریستی داعش کوژران
مەودا میدیا-

لە باشوری نەینەوا لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق شەش تیرۆریستی داعش کوژران، چوار حەشارگەی گروپەکەش لەناوبران.

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئێف 16کانی عیراق، بۆردومانی پێگەکانی داعشیان لە نزیک گوندی شێخ یونس لە باشووری پارێزگای نەینەوا کردووە و چوار حەشارگەی داعشیان لەناوبردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای بۆردومانەکە، لیوای 57ی پیادە لە فیرقەی 16ی سوپای عیراق، چوونەتە شوێنی بۆردمانەکە و شەش تەرمی تیرۆریستانی داعش و ژمارەیەک پارچە چەکی جۆراوجۆریان دۆزیوەتەوە.

ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عیراق بەردەوامە بۆ لەناوبردن و راوەدونانی پاشماوەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان