کوردستانی

ئەمشارە دوو رۆژ بێ ئاو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشارە دوو رۆژ بێ ئاو دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەی قوڕ و لیتە لە پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە ئەمڕۆ و سبەینێ شاری هەڵەبجە بێ ئاو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاندووە "ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەین بەھۆی پاککردنەوە و لابردنی ئەو قوڕ و لیتەیەیەی لەبەردەم نزمە وەرگری پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە کۆبووەتەوە بۆماوەی دوو رۆژ یەک و دووی مانگ واتە سێشەممە و چواشەممە پرۆژەکە کاری پێناکرێت و دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت".

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەڵەبجە ئەمساڵ لە هەڵەبجە زیاتر لە 260 مل باران باریووە و ئەوەش بەبەراود بە ساڵی رابردوو رێژەیەکی زیاترە.

بەهۆی بەرزی رێژەی بارانبارین و خاوێن نەکردنەوەی لەماوەی رابردوودا، رێژەیەکی زۆر قوڕ و لیتە لە پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی هەڵەبجە کۆبووەتەوە.
 ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan