کوردستانی

زیندانییەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیندانییەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەو كەسەی بە تاوانی دزینی پارەی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار دەستگیركرا و بە 20 ساڵ زیندانی سزادرا، لە زیندانی چاکسازی گەورانی دهۆك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش هەواڵەکەی پشتراستکردەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك بۆ میدیاكان، سەركەل رزگار، سەرۆكی ئەو باندەی لە ساڵی 2019 مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی (شار)ی سلێمانییان دزی لە دهۆك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەندامێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیش لە پەرلەمانی کوردستان هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتراستکردەوە.

شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵەکە راستە لیژنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکات".

بە پێی زانیارییەکان ئەو رووداوە لە دوای ئەوەدێت پێش پێنج مانگ ناوبراو بەهۆی هەڵسوكەوتی خراپەوە "لە زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی گواستراوەتەوە دهۆك، لەوێش بەهۆی هەڵسوكەوتی خراپەوە، خرابووە ژورێكی تایبەت، بەڵام رۆژی دووشەممە بە بەتانییەكەی خۆی خنكاندووە".

لە مانگی 3ی ساڵی 2019 باندێك كە لە شەش كەس پێكهاتبوون بە پلان بڕی 200 ملیۆن دیناری مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دۆزرانەوە و پارەكەش گەڕێندرایەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan