کوردستانی
پێکهاتەى ئەنجومەنى شارەوانیی هەڵەبجە پەسەندکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان دواى نزیکەى نۆ ساڵ بەسەر بە پارێزگابوونیدا، پێکهاتەى ئەنجومەنى شارەوانى پارێزگاى هەڵەبجەى پەسەندکرد.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر رۆشنایی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی (2019)، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتەی (ئەنجومەنی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە) و دەسەڵاتەکانی پەسەندکرد.
وێڕاى پیرۆزبایى کردن لە خەڵکى هەڵەبجە، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران جەختیکردووەتەوە کە تەواوکردنی پەیکەری بەڕێوەبردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا بەردەوامە.
رۆژى (13/3/2014)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک وەزیرانى پێشووی هەرێمى کوردستان، بەفەرمى رەزامەندى حکومەتى هەرێمى بۆ بە پارێزگابونى هەڵەبجە واژۆکرد.
ر. ئ.

بیروڕا