عیراقی
مانگی رابردوو عیراق بایی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق رێژەی هەناردەی نەوتی خاو و داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، بەو پێیەش بێت لە مانگی رابردوودا 99 ملیۆن و 286 هه‌زار و 78 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوە، كۆی گشتی داهاتی مانگی رابردوو هه‌شت ملیار و 27 ملیۆن دۆلار بووه.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕا مانگی رابردوو رۆژانه سێ ملیۆن و 203 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به 83 دۆلار و 246 سه‌نت بووه.

روونیشیکردووە، كۆی بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو بۆ مانگی كانوونی دووه‌م له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق بڕی 96 ملیۆن و 430 هه‌زار و 596 به‌رمیل بووه، له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیش كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه بڕی 2 ملیۆن و 545 هه‌زار و 656 به‌رمیل نه‌وت بووه.
لەبارەی كۆی گشتی داهاتی نه‌وتیش، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاشكرایكردووە، كۆی گشتی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی رابردوودا، هه‌شت ملیار و 27 ملیۆن دۆلار بووه.
ر. ئ.
ر. ئ.