کوردستانی

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-


بەپێی پێشبینی ئەو پێگانەی کە تایبەتن بە دیاریکردنی رەوشی کەشوهەوا، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارستە هەوای ساردی جەمسەریی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەوەش ئەگەری باران و بەفر بارینی هەیە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە بەردەوامی.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەشیان ئاشکراکردووە، لە رۆژی چواری شووباتەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردەوە و بەهۆیەوە پێشبینی بەفر و باران بارین دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەرییەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و باران بارین.

هاوكات بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan