عیراقی

پیاوێک سێ ئەندامی خێزانەکەی و خەسووشی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک سێ ئەندامی خێزانەکەی و خەسووشی دەکوژێت
مەودا میدیا-

لە رووداوێکی کوشتندا لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ئەبوغرێب پیاوێک دەستڕێژی  گوللـە لە خێزانەکەی دەکات و بەو هۆیەشەوە چوار ئەندامی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە یەکی شووباتی 2022 میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە گوندێکی نزیک ئەبوغرێب لە  رۆژئاوای بەغدا پیاوێک دەستڕێژی گوللـە لە خێزانەکەی دەکات، بەو هۆیەوە هاوسەرەکەی، کچێک و کوڕێکی خۆی و خەسووشی دەکوژێت، هەروەها هەوڵی کوشتنی خەزوورەکەشیداوە، بەڵام خەزووری بە چەک رووبەڕووی بووەتەوە و لە ئەنجامدا هەردووکیان بریندار بوون.

ئەوەش هاتووە، هاوسەری بکوژەکە ناوی (أ.س)ە و لەدایکبووی ساڵی 1990ە، کچەکەشی ناوی (ب.ع)ە و لەدایکبووی ساڵی 2008ە، کوڕەکەشی تەمەنی نزیکەی یەک ساڵ بووە.
 
دوای رووداوەکە هێزێکی ئەمنی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکە و خەزووری دەستگیرکردووە و رەوانەی نەخۆشخانەی کردون، هەروەها تەرمی کوژراوەکانیش گوازرانەوە پزیشکی دادی، بەڵام تائێستا نازانرێ هۆکاری رووداوەکە چییە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان