کوردستانی

دەمیرتاش بۆ گەنجان: بە زمانی دایك بخوێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمیرتاش بۆ گەنجان: بە زمانی دایك بخوێنن
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە داوا لە خوێندنكارانی كورد لە باكووری كوردستان دەكات كە بە زمانی دایك بخوێنن لە چوارچێوەی پرۆسەی خوێندن لە توركیا.

هاوسەرۆكی هەدەپە لەكاتێكدا ئەو داوایەی لە خوێندكارانی كورد كردووە كە خولی فێربوونی ئارەزوومەندانەی زمانی كوردی لە قوتابخانەكان تا رۆژی حەوتی مانگی شوبات درێژكراونەتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوێتی "سڵاوتان لێبێت گەنجانی خۆشەویست، وەكو دەزانن ماوەی خولی ئارەزوومەندانە تا رۆژی حەوتی شوبات درێژكراونەتەوە، تكایە زمانی دایك بۆ خوێندنت هەڵبژێرە".

خ. غ.
Qaiwan
Qaiwan