کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەبارەی کرێی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رەتی دەکاتەوە بڕیاری وەرگرتنی پارەی کڕی لەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە گشتییەکان رادەگرن چووبێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە وەزارەتی ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەریهەڵداوە، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمدا ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوەژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت".
روونیشکراوەتەوە "هەر پڕۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێبكرێت، لە ژێر رۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و رێنماییە بەرکارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت".
ب.م
بیروڕا


