کوردستانی

پەکەکە: لەبری بەرگریکردن، دەست بە هێرشبردن دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەکەکە: لەبری بەرگریکردن، دەست بە هێرشبردن دەکەین
مەودا میدیا-

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا و کاروباری حزبەکەیان لە ساڵی رابردوودا هەڵسەنگاندن و بڕیاری دەستکردن بە ستراتیژی هێرشکردن لەبری بەرگرییکردنی دا.

بوگوێرەی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامداوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە جەخت لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەرخۆدانی ئیمراڵی و هێڵە هزرییەکانی ئۆجەلان کراوەتەوە.

بڕیاریش دراوە لەمەودوا، لەبری ستراتیژی بەرگریکردن دەست بە جێبەجێکردنی ستراتیژی هێرشبەریی بکەن و پێ بخەنە قۆناغیکی نوێی خەباتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan