کوردستانی

وەزیری خوێندنی باڵا: ئاستەنگ لەبەردەم خەرجکردنی دەرماڵەدا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری خوێندنی باڵا: ئاستەنگ لەبەردەم خەرجکردنی دەرماڵەدا نییە
مەودا میدیا-

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دوایین قسەی لەبارەی دەرماڵە و هاوکاریی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "داوای خوێندكاران بۆ پشتیوانی دارایی ڕەوایە و هیچ كۆسپێكیش لەبەردەم خەرجكردنی ئەو پشتیوانییە داراییە نییە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیاروابوو سەرەتای ئەمساڵ دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە بەسەر خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا بکرێت، بەڵام تائێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan