کوردستانی
ئەڵمانیا و فەرەنسا لەسەر گەنجە 'رەگەزگۆڕ'ەکەی دهۆک هاتنەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەریەک لە کونسوڵخانەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە هەولێر، لەسەر رووداوی کوژرانی گەنجە هاوڕەگەزخوازەکەی دهۆک هاتنەدەنگ.
سەرەتا ئێوارەی ئەمڕۆ، کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر لە تویتەرەوە رایگەیاند "نابێت دەست بۆ شکۆی مرۆڤ ببرێت" لەگەڵ ئەم رستەیەشدا وێنەی گەنجە رەگەزگۆڕەکەی دهۆکی بڵاوکردبوویەوە.
دواتریش کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی لەبارەی هەمان رووداو بڵاوکردەوە.
دوێنێ دووشەممە، لە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆک، گەنجێک کە رەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ گۆڕیبوو، لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
ب.م
بیروڕا


