کوردستانی

"بارزانی جامە ژەهرەکە دەخواتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بارزانی جامە ژەهرەکە دەخواتەوە"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند بارزانی بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد هەر کارێک پێویست بێت دەیکات، ئەگەر خواردنەوەی جامە ژەهرەکەش بێت.

ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سلێمانی، لەبارەی ململانێی حزبەکەی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆکی کۆمار، نۆ میدیای حزبەکەی دوا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "حەوتی مانگ كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێت بارزانی ده‌یكات، جامه‌ ژه‌هریش بێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌یخواته‌وه‌ كه‌ یه‌كڕیزییه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "کێشانى خاڵى سور بەدەورى بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتییەوە بوارى دانوستانى نەهێشتەوە، بەڵام لاتان سەیر نەبێت بارزانى بگاتە ئەو باوەڕەی بڵێت ئێمە ئەو پۆستەمان هەر ناوێت".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan