کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکەی ئاسایش و باندە قاچاخچییەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکەی ئاسایش و باندە قاچاخچییەکە
مەودا میدیا-

لە رانییە باندێکی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوویەوە و لە ئەنجامدا قوربانی هەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتوو، ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێک کە قاچاخچی مادەی هۆشبەر بوون، هێزەکانی ئاساییش روویان لە گوندی بانووەقەل کردووە.

کاتێک هێزەکە گەیشتووەتە نزیک شوێنی مانەوەی باندەکە، ئەندامانی باندەکە رووبەڕوویان بوونەتەوە و تەقەیان کردووە.

لە ئەنجامی پێکدادانی هێزەکەی ئاسایش و باندە قاچاخچییەکە، دوو کارمەندی هێزەکەی ئاسایش برینداربوون و تۆمەتبارێکیش بە برینداری کەوتووەتە دەستی هیزەکانی ئاسایش.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan