عیراقی

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە شانەی ئەمنی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێکی بەپەلە لە شانەی ئەمنی عیراقەوە
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیا بۆسه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و شنگال ده‌كه‌ن و هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەكەوە بێت رەتدەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئێوارەی سێشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا  ئاسمانی عیراقیان لە باکووری عیراق بەزاندووە، بە دیاریکراوی لە شنگال و مەخمور و ئەم دوو ناوچەیەیان بۆردومانکردووە، ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە سەرکۆنە دەکەین، هێزە ئەمنییەکان هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت رەتدەکاتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "داوا له‌ تورکیا دەکەین رێز لە دراوسێیەتی بگرێت بەپێی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، ئەم پێشلکارییانە رابگرێت، وەک رێزگرتن و پابەندبوونێک بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، داوا دەکەین دوبارە نەبێتەوە".
 
شه‌وی رابردوو تا كاتژمێری 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، فڕۆكه‌كانی توركیا بە بەردەوامیی و لە ماوەی پێنج كاتژمێردا بۆردومانێكی سەختی كەمپی مەخمور، شارۆچكەی شنگال و شاری دێركی رۆژئاوای كوردستانی كردووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان