کوردستانی

لە بەغداوە ئەم بڕە پارەیە گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغداوە ئەم بڕە پارەیە گەیشت
مەودا میدیا-

بەشێکی دیکەی پارەی جوتیاران دەگاتە ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێمیش دەڵێت "دوای جێبەجێکردنی رێکارەکان ئەو بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021، بڕیارە بەغدا بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی ھەرێم بکات، دوای وەرگرتنی رێکاری کارگێڕیی پارەکە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، بڕی سێ ملیار و 240 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، دوو ملیار و 70 ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و 300 و 13 ملیۆن دینار بۆ دھۆک دیاریکراوە.

دووپاتیشیکردووە، تائێستا بڕی 36 ملیار و 101 ملیۆن و 607 ھەزار دینار پارەی جوتیارانی ھەرێم لەلای وەزارەتی بازرگانیی عیراق ماوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan