کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، تاوتوێی پرسی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە و گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەر و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، تاوتوێی رەوشی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتییانی ھەرێم دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و رزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا، راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو، جگە لەوەش بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و ھەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا