کوردستانی
سلێمانی; دوو تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری لە كاتی ئەنجامدانی دزیكردندا راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان/ نووسینگەی رۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.
باسی لەوەشكرووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


