کوردستانی

یەکەم سەبەتە خۆراکی 2022 دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 یەکەم سەبەتە خۆراکی 2022 دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەست بە وەرگرتنی بەشی یەكەمی گەنم و دابەشكردنی سەبەتە خۆراكی یەكەمی ساڵی تازە دەكرێت.  
  
لەبارەی سەبەتە خۆراك و ئارد لە ساڵی تازەدا، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی رایگەیاند "بەردەوامین لە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی ساڵی رابردوو كە تائێستا بەشێكی كەمی ماوە بگاتە كۆگاكان و رۆژانە دوای گەیشتنیان راستەوخۆ دابەش دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد "سەبەتەی خۆراكی یەكەمی ساڵی نوێش هەندێكی گەیشتووە دوای پشكنین كردنیان لە تاقیگەكانی هەرێم، لە نزیكترین كات دابەش دەكرێت".  

سەبارەت بە دابەشكردنی بەشە ئاردی دەیەم وتی "لەقۆناغی كۆتاییدایە لە هەموو شارەكان و بەهۆی بارینی باران وخراپ بوونی رێگەوبانەكان هەندێك لە ناوچەكان دواكەوتون لە وەرگرتنی و لە نزیكترین كاتدا ئەوبەشە ئاردە بە تەواوی دابەش دەكرێت".  

باسی لەوەشكرد، هەروەها سایلۆكان و ئاشەكان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ وەرگرتنی بەشی یەكەمی گەنم بۆ ساڵی نوێ، لە ئایندەیەكی نزیكدا لە هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەشكردن دەكرێت، هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك و ئارد بەسەر هاوڵاتییان لە رێگەی بریكارەكان بەردەوام دەبێت.  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan