کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی یەک دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی یەک دیاریکرد، بەوپێیەشبێت نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان 15 بۆ 16 هەزار دینار دەبێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی یەک دیاریکرد، بەوپێیەشبێت نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان 15 بۆ 16 هەزار دینار دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئەو نرخە بە پشتبەستن بە نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەلایەن موەلیدەکانەوە دیاریکراوە.
ئەوەش هاتووە "مانگى رابردوو موەلیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریانكردووه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕەك نرخى ئه‌مپێری موەلیدە لە چاو هەندێک گەڕەکی دیکە جیاواز دەبێت".
خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانیش لە شاری سلێمانی بەم شێوەیەیە، به‌یانییان له كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روەها 12:00ی نیوه‌ڕۆ تا 1:00ی شه‌و، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانیی كوژایه‌وه پێویسته موەلیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن.
ر. ئ.
بیروڕا


