کوردستانی

گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی باس لە چەند هەوڵێک دەکات بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ھەولێر.

تاھیر عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ بەغدا، داوای لە بەرێوەبەری گشتیی ھێڵی ئاسمانی عیراق کردووە، گەشتی ئاسمانی لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاوڵاتییاندابێت و نرخەکانیش ھەرزان بێت.

ئەنجامدانی گەشتیی ئاسمانی لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر، بە رەزامەندی ھێڵی ئاسمانی عیراقی دەبێت، لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەن بەغدا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدات، تاهیر عەبدوڵڵا وادەڵێت.

بۆ گەیشتن بە سلێمانی لە شاری هەولێرەوە یاخود بە پێچەوانەوە، دەبێت هاوڵاتییان زیاتر لە سێ کاتژمێر رێگە ببڕن، گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر کاتێکی زیاتر دەگێڕێتەوە و تێچووەکەشی کەمتر دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan