کوردستانی

سەبارەت بە نەوتی ماڵان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە نەوتی ماڵان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

لە روونکردەنەوەیەکدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لەئێستادا ئەو نەوتەی کە بە 90 هەزار دابەش دەکرێت لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە نرخی بازرگانی دابین دەکرێت، لەبەر ئەوەیە کە بە 90 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەکرێت، 200 لیترە بۆ هەر خێزانێک و نرخەکەی 55 هەزار دینارە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی فیدراڵی عیراق، بە نرخی بازرگانی نەوتی سپی دەداتە هەرێمی کوردستان، کە نرخەکەی 90 هەزار دینارە بۆ هەر 200 لیترێک".

ئەو نەوتەی ئێستا دابەش دەکرێت بۆ هەر 200 لیترێک 90 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت کە دەبوو بە 55 هەزار پێیان بدرێت، ئەوەش بووەتە مایەی ناڕەزایی هاوڵاتییان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "تاوانی ئێمە نییە حکومەتی ناوەند بە نرخی بازرگانی نەوتمان پێدەدات واتە بە 90 هەزار دینار".
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan