کوردستانی
گەنجێک لە گەرمیان بە "بلۆک و بەرد" کوژراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت "بە بلۆک و بەرد کوژراوە".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت "بە بلۆک و بەرد کوژراوە".
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەنجەکە ناوی (ع - م - غ)ـە و لەدایکبووی 2000ـە و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلارە.
دەشڵێت "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ئێوارەی سێشەممەوە ماتۆڕسکیلی پێ بووە و لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە".
باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


