کوردستانی
لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا هەولێر و دهۆک لەپێش سلێمانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە تا ئێستا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان نزیكەی 74 ملیۆن و 887 هەزار لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.
لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت پارێزگای هەولێر بۆ ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 35 ملیۆن و 589 هەزار لیتر نەوتی بۆ دابینكراوە، کە نزیکەی نیوەی کۆی ئەو نەوتە دەکات بۆ هەموو هەرێم تەرخانکراوە.
لەدوای هەولێر، دهۆک زیاترین بڕی بۆ تەرخانکراوە کە پێکدێت لە 19 ملیۆن و 738 هەزار لیتر، هەرچی لە سلێمانییە تەنها 17 ملیۆن و 159 هەزار لیتر و هەڵەبجەش تەنها 2 ملیۆن و 400 هەزار لیتر نەوتی بۆ تەرخانکراوە.
ب.م
بیروڕا


