کوردستانی
زەنگی دەستپێکردنی خۆپیشاندان لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ لە کەلار خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت بەئامانجی فشارخستنە سەر حکومەت بۆ تەواوکردنی رێگەی نێوان سلێمانی-کەلار.
چالاکوانانی ناوچەی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە سبەینێ پێنجشەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2022 لە بەردەم زانکۆی گەرمیان لە کەلار خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە خۆپیشاندانەکە فشار خستنە سەر حکومەتە بۆ تەواوکردنی رێگەی نێوان سلێمانی-کەلار، کە چەندین ساڵە کاری تێدا دەکرێت.
ب.م
بیروڕا


