کوردستانی

وادەی زیادکردنەوەی ئەمپێری کارەبای نیشتیمانیی راگەیەنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی زیادکردنەوەی ئەمپێری کارەبای نیشتیمانیی راگەیەنرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزرارەتی کارەبا، هۆکاری کەمکردنەوەی ئەمپێری کارەبای نیشتیمانیی ئاشکرا دەکات و وادەی ئاساییبوونەوەشی  رادەگەیەنێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند لە کۆتایی مانگی شوباتدا بڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەو شوێنانەی ئامێری زیرەکیان بەستووە، دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر.

ناوبراو باسی لەوەشکرد "ماوەی پێشوو لۆدێکی زۆرمان لەسەر بوو بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرماوە، ناچاربووین بڕی کارەباکە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکەینەوە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan