کوردستانی

پەیامێک لە رۆژئاوای کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە رۆژئاوای کوردستانەوە
مەودا میدیا-

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان لە تۆڵەی ئەو شکستەیە کە لە حەسەکە دووچاری بوویەوە لە پلانی ئازادکردنی چەکدارەکانی داعشدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی کانوونی دووەمی 2022 خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئەوەی خەونی زیندووکردنەوەی داعش لەناوچوو، دەوڵەتی تورک بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستە، لەیەک کاتدا شەهبا، شەنگال، کامپی مەخمور و گوندێکی دێرکی بۆردوومان کرد".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "دەوڵەتی تورک نیگەرانە لە شکستی داعش لە حەسەکە، هەروەها هەوڵدەدات جارێکی دیکە سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدات و زەمینەیەکی نوێ بۆ گەڕانەوەی تیرۆر ئامادەبکات".

شەوی رابردوو لە یەک کاتدا، تورکیا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan