کوردستانی
خاشاک کۆڵانەکانی سلێمانی دەتەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خاشاک لە سلێمانی مانیانگرتووە و چەند رۆژێکە لە زۆرێک لە کۆڵانەکاندا خاشاک کۆنەکراوەتەوە.
نزار کەمال، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلیمانی بە میدیاکانی راگەیاندووە "بەبیانووی ئەوەی پارەکە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بەکاردەهێنرێت، ماوەیەکە کرێی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو مانگانەی کە لەلایەن حکومەتەوە پارەکە دەدرێت بە کۆمپانیاکان بە رێژەی %40 لێی دەبڕدرێت و ئەوەش نیگەرانیی کۆمپانیاکانی بەدواداهاتووە".
ئێستا لە زۆرێک لە شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی خاشاکی کۆبووەوە بەدیدەکرێت و دیار نییە کەی کۆمپانیاکان مانگرتن دەشکێنن.
ب.م
بیروڕا


