کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: هێشتا دەرفەتی رێککەوتن ماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: هێشتا دەرفەتی رێککەوتن ماوە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و ئۆلیڤییە دێکۆتینی، كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە "بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی قۆناغی ئێستای سیاسی و گفتوگۆکان و ھەنگاوەکان روونکردنەوەی زیاتری دا بە وەفدی میوان و پێی راگەیاندن دەرفەت ماوە تاوەکو لەسەر بنەمای تەوافق و شەراکەتی ھاوبەش و نیشتمانیی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا پێکبھێنرێت، کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، ئاوەدانی و سەقامگیری سیاسی نەک لێکترازان و دۆخی وڵات بەرەو ئایندەیەکی نادیار و ئاڵۆزتر ببات".

ئاماژە بەوەشکراوە "یەکێتی پەرۆشی پاراستنی ئەو کولتووری پێکەوەژیان و تەوافقییەیە کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە و دەمانەوێت نەبینە ھۆکار بۆ تێکدانی ماڵی کورد و ھێزە شیعییەکان و سونەکانیش، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانە کە لە پێشینەی کارەکانمانە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan