کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی تورکیای کرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنکەرە بەڕێوەچوو.
بەپێچەوانەی سەردانەکانی ساڵانی رابردوو، پێشتر میدیاکانی پارتی و تەنانەت کەناڵی رووداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی و ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمیش هیچ زانیارییەکیان لەبارەی سەردانێکی لەو شێوەیە بڵاونەکردبوویەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوە کورتەی کە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی چەند تەوەرێک کراوە.
دۆخی سیاسیی عیراق، پەیوەندییە بازرگانیی و ئابورییەکان و پتەوکەردنی دۆستایەتیی دوولایەنە لەو تەوەرانەبوون لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لیوەکرابوو، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوە فەرمییەکە.
ئەم سەردان و کۆبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە لە چەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەو بارەیەوە ئەنجامداوە.
ب.م
بیروڕا


