عیراقی
سەربازگەیەکی تورکیا لە عیراق مووشەکباران کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە سنووری باشیک لە ناو موسڵ-ەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەکرا، بەڵام مووشەکەکان زیانیان نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە زیلکان لە سنووری باشیک بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەش مووشەک ئاراستەی سەربازگەیەکی سوپای تورکیا کراوە، ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "مووشەکەکان لە دەوورووبەری سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "مووشەکەکان لە موسڵ-ەوە ئاراستەی سەربازگەی زیلکان کراون".
سوپای تورکیا لە چەندین ناوچەی جیا سنووری خاکی عیراقی بە بیانوی بوونی پەکەکە بەزاندووە، بارەگای سەربازی لێ دروستکردووە، ناوبەناو لەلایەن گروپە چەکدارە نەناسراوەکانی عیراقەوە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر سەربازگەکان، بەتایبەت لەو ناوچەنەی لەژێر ئەمنییەتی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراقدایە.
ر. ئ.