کوردستانی
ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەشکراوە، بەجۆرێک دوو ساڵ بۆ گۆڕان و دوو ساڵیش بۆیەکێتی بێت، لەئێستادا باس لە گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی دەکرێت، چونکە زیاتر لە دوو ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا پۆستەکە لای بزووتنەوەی گۆران-ە.
سەبارەت بەو پرسەش ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیمان لە هیچ لایەنێکی حکومی و حزبییەوە پێ نەگەیشتووە، هیچ شتێکی فەرمی لەسەر ئەو پرسە نییە".
ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بەپێی ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەیانە پارێزگاری سلێمانییە، لەئێستادا جارێکی دیکە پرسی گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی باس دەکرێتەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=j8GyloRqL88
ر. ئ.
بیروڕا