عیراقی
هەشت ملیۆن دینار دەدرێت بەوانەی بێکارن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق هەشت ملیۆن دینار وەک قەرز دەدات بەو هاوڵاتییانەی بێکارن، ئەمەش بە قەرزی بچوک ناودەبات.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق هەشت ملیۆن دینار وەک قەرز دەدات بەو هاوڵاتییانەی بێکارن، ئەمەش بە قەرزی بچوک ناودەبات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نەجم عیقابی، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پێدانی قەرزی بچوک بەو گەنجانەی کە بێکارن و تا ئێستاش زیاتر لە 50 هەزار کەس لەو پڕۆژەیە سودمەندبوون و هەشت ملیۆنیان وەرگرتووە، ئەوانەش کە پڕۆژەی بەگەڕخستنی کارێکیان هەیە 20 ملیۆنیان پێدەدرێت بەو مەرجەی لە پڕۆژەکەیدا هەلی کار بۆ خەڵکی دیکەش بڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان هەزار کەس ناویان بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە تۆمارکردووە، کە هاوڵاتییان دەتوانن بە ماوەی پێنج ساڵ قەرزەکە بدەنەوە بە حکومەت و ئامانجیش لەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەژارییە.
عیراق بە دۆخێکی ئابووری سەختدا تێدەپەڕێت بێکاری و هەژاری تەنگی بە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان هەڵچنیوە، بەهەزاران گەنج زانکۆیان تەواوکردووە و دانەمەزراون لە هیچ کام لە کەرتی تایبەت و حکومی.
ر. ئ.
ر. ئ.