کوردستانی
کونسوڵخانەی ئەمەریكا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی دهۆك دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كونسوڵخانەی ئەمەریكا پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی ئەو گەنجەی دهۆك دەكات، كە بەهۆی گۆڕینی رەگەزەوە لەلایەن برایەكییەوە كوژرا.
كونسوڵخانەی ئەمەریكا پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی ئەو گەنجەی دهۆك دەكات، كە بەهۆی گۆڕینی رەگەزەوە لەلایەن برایەكییەوە كوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر كونسوڵخانەی ئەمەریكا، نیگەرانی خۆی راگەیاند لە کوشتنی دۆسكی ئازاد، گەنجەكەی دهۆك بە "قوربانیی كوشتنی شەرەف" وەسفیكردووە، بۆیە بە توندی سەركۆنەی كوشتنەكەی كردووە و دەشڵێت "توندوتیژی و جیاكارییە".
کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوی کوشتنەكە بکەن و بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا بكرێت.
رووداوی کوشتنی ئەو گەنجەی کە رەگەزی خۆی لە نێرەوە بۆ مێ گۆڕیبوو لەلایەن براکەیەوە لە دهۆک، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو زۆربەی کونسوڵی وڵاتان لە هەرێم و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناڕەزاییان دربڕی بە رووداوەکە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


