کوردستانی
رێگەی سەرەکی سلێمانی- کەلار داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لە چالاکوانای مەدەنی و خەڵکی کەلار رێگەی سەرەکی سلێمانی- کەلاریان داخست، رێگەش بەهاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادەن و داوا دەکەن دوو ساید کردنی رێگەکەیان تەواوبکرێت.
یەکێک لەو چالاکوانانەی لە گردبوونەوەکەدا بەشدارە بە مەودا میدیای راگەیاند، دەیانەوێت چەند کەسی دیکە ببێتە قوربانی ئەم رێگەیە، 30 ساڵە نەیانتوانیوە ئەو رێگەیە بکەنە دوو ساید، دەبێت تاکەی چاوەڕێی مەرگی ئازیزانمان بین.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی هاتوچۆ و داخستنی رێگەکە، شێوازێکی مەدەنیانە و شارستانییانەیە بۆ داوای تەواکردنی دوو سایدکردنی رێگەکە، دەمانەوێت بەم شێوازە فشار دروستبکەین چونکە هاتوچۆی بازرگانی مەرزی پەروێزخانیشی لەسەرە، ئەوە کاریگەری دەبێت بۆ بەدەنگەوەهاتنی لایەنی پەیوەندیدار.
رێگەی کەلار- سلێمانی بەهۆی ئەوەی کە یەک سایدە، قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە و بارهەڵگری زۆری پێدا دەڕوات، ئەوەش وای کردووە رۆژانە رووداوی هاتوچۆی سەختی تێدا دروستببێت و تائێستاش بە دەیان کەس لە رووداوی هاتوچۆدا لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە یان بریندار و کەمئەندامبوون.
ر. ئ.

بیروڕا