عیراقی
"نابێت لە رێی عیراقەوە ھێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا راگەیاند، پەلکێش کردنی عیراق بۆ جەنگێکی ھەرێمی بە تەواوی رەتدەکەنەوە.
رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا راگەیاند، پەلکێش کردنی عیراق بۆ جەنگێکی ھەرێمی بە تەواوی رەتدەکەنەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، نابێت لەڕێی عیراقەوە ھێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و پەلکێش کردنی عیراق بۆ جەنگێکی ھەرێمی بە تەواوی رەتدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەت بە جدی مامەڵە لەگەڵ پەلامارەکان بکات و بە دانوستان کێشەکان لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی چارەسەر بکرێن نەک بە توندوتیژی.
جەختیشیکردەوە، عیراق پێویستی بە ئاشتی و سەروەری ھەیە دوور لە فەرمانی دەرەکی و نابێت پیرۆزی عیراق و گەلەکەی رووبەڕووی مەترسی ببنەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.