کوردستانی

لە باکوری کوردستانەوە تۆمەتێک دەخرێتە پاڵ نێچیرڤان بارزانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە باکوری کوردستانەوە تۆمەتێک دەخرێتە پاڵ نێچیرڤان بارزانی
مەودا میدیا-

 چەند پارتێکی کوردیی باکوری کوردستان لە پەیامێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوە دەکەن سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ئەوە دەردەخات کە ناوبراو لەم هێرشانەی دواییدا هاوکاری تورکیا بووە.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەیەکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پەیامی باوهەشیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد "سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا کە تەنها رۆژێک دوای هێرشی فراوانی سەر ناوچە کوردییەکان بوو، قبوڵکراو نییە".

حزبەکانی باکوری کوردستان ئەوەش روون دەکەنەوە "ئێمە لەم سەردانەی بارزانییەوە تێدەگەین، هێرشەکان بەبێ هاوکاری و هەماهەنگی ئەو ئەنجامنەدراون".

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو رۆژ پێش ئێستا، تورکیا هەریەک لە مەخمور، شەنگال و جەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومانکرد و رۆژێک دواتریش سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan