کوردستانی
پارتی لە چەمچەماڵ هێزێکی سەربازیی دادەمەزرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هێزێکی سەربازیی پێکهێناوە و ئیستا سەرقاڵی راهێنانن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، هێزەکەی پارتی نزیکەی 500 تا 700 چەکدار دەبن.
ئەندامانی هێزەکە ماوەی زیاتر لە مانگێکە ناویان نووسراوە و تائیستا مووچەیەک یان دوانیان وەرگرتووە.
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، هێزەکە لەلایەن برا و کەسە نزیکەکانی حەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئیستا هێزەکە سەرقاڵی راهێنانە و بووە بە بەشێک کە هێزەکانی یەکەی 80ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان.
ب.م
بیروڕا


