کوردستانی
یەکشەممە پارە دەگاتە زانکۆکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران داوە و رۆژی یەکشەممە پارەکە دەگاتە زانکۆکانی کوردستان.
ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستەڕوو "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی حەوت کاتژمێرییم لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازیدا ئەنجامدا".
وتیشی "گوێم لە داواکارییەکانیان گرت و گفتوگۆیەکی چڕمان کرد لەبارەی پێداویستییەکانیانەوە، ئێمە ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەیکەین".
سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند "وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە بگاتە گەنجینەی زانکۆکانی کوردستان".
"بافڵ تاڵەبانی هاوکارییەکی باشی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد، بەتایبەتی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی سنووری سلێمانی، ئێمە سوپاسیان دەکەین و تێگەیشتین ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت خەڵکی تر هەیە ئەنجامی بدات" ئارام محەمەد قادر وای وت.
ب.م
بیروڕا


