کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان داوای پۆستێک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان داوای پۆستێک دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت دوای دەرچوونی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ بە قەزابوونی بازیان دەبێت پۆستی قایمقامی بازیان بدرێتە بزووتنەوەی گۆڕان.

رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی مەودا میدیادا وتی "لە دابەشکاریی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانیدا لەگەڵ یەکێتی وا رێککەوتووین بازیان بەر بزووتنەوەی گۆڕان کەوتووە، ئێستاش بازیان دەبێت بە قەزا و قایمقامەکەی بدرێتە گۆڕان".

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی "لەدواتی دەرچوونی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ بە قەزابوونی بازیان راستەوخۆ قایمقامی بۆ دادەنرێ.ت".

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ مەودا میدیا

ک. ر.
https://www.youtube.com/watch?v=cEB5-K-tFbM
Qaiwan
Qaiwan