کوردستانی
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی حکومەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی کوشتنی کەسی یەکەمی داعش کردووە.
لە پەیامەکەی تاڵەبانیدا هاتووە "کوشتنی ئەبو ئیبراھیم قورەیشی ھەنگاوێکی گەورەیە لە جەنگی بەردەوامی دژ بە داعش".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەردەوامی لەناوبردنی سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە گرنگە، بەڵام پێویستە ھەمووان باشتر کار بکەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو فاکتەرە سەرەکییانەی ھۆکارن بۆ بیری توندڕەوی و پەیوەندیکردن بەو چەشنە ڕێکخراوانەوە، لە ناویاندا ھەژاری و بێ ھیوایی".

ب.م
بیروڕا